English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، سەمپۆزیۆمی شاری تەندروست لەهەریر بەڕێوەچوو
2022-05-29 [03:29 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمڕۆ یەکشەممە 2022.5.29، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و هێمن قادر، جێگرى پارێزگارى هەولێر و قائیمقامى قەزایی شەقڵاوە و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر و بەرپرسانى دیکە و بەڕێوەبەرى ناحیەى هەریر و پسپۆران و مامۆستایانى زانکۆ، بە مەبەستی شارەزایی لە شێوازی بەڕێوەبردن و گەشەسەندنی شار و کۆمەڵگە، سەمپۆزیۆمی شاری تەندروست لەهەریر بەڕێوەچوو.

جگە لەپێشکەشکردنى چەند وتارێک، دوو پانێڵ بە بەشدارى پسپۆران و مامۆستایانى زانکۆ پێشکەشکران، پانێڵى یەکەم لەژێرناوى (پانێڵی د. فەرسەت سۆفی ) و پانێلی دووەم لەژێرناوى (پانێڵی شەهید فەڕەنسۆ هەریری)، کە تێیدا خوێندنەوەى پێویست بۆ چۆنیەتى پێشخستنی شار و سوود وەرگرتن لە شێوازى وڵاتانی پێشکەوتوو و گەشەسەندوو بۆ دروستکردنى شاری تەندروست تاوتوکران.

جێگەى باسە، ئامانجی سەرەکی سەمپۆزیۆمی شاری تەندروست لە هەریر، دۆزینەوەی کلیلی گەشەسەندنە بە میتۆدێکی تێکەڵ کە پێکهاتووە لە ئەزموونی زانستیی وڵاتانی پێشکەوتوو و خۆماڵی کردنی ئەو ئەزموونە و چەسپاندنی لە شوێنێکی وەک هەرێمى کوردستان. هەروەها گەیشتنە بە ڕەوتێکی هزری و میکانیزمێکی نوێی بەڕێوەبردن بۆ گەیشتن بە شاری تەندروست و کۆمەڵگەیەکی تەندروست، وابڕیاریشە دوای ماوەیەک  کۆی بابەتەکانی پێشکەشکراو، هەڵسەنگاندن، دەرئەنجام، پێشنیار و ڕاپۆرتی گشتی سەمپۆزیۆم لە بڵاوکراوەیەکی تایبەتدا پێشکەش بکرێت.





ئەم هەواڵە 658جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad