English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ چی پێویستە جاترە بخۆین
رێکلام
2022-05-29 [01:38 AM]

ZNA : هەولێر


جاترە یه‌کێکه‌ له‌ ناسراوترین گژوگیاکان لە جیهاندا و تام و چێژێکی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌، له‌ هه‌مان کاتدا کۆمەڵێک سوودی هەیە بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ چی بەسەوزی یان بە وشکراوەیی بێت. دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک ئاماژەی بەوەکردوە، جاترە بڕێکی که‌م وزه‌ی تێدایه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ماده‌ی دژه‌ئۆکسانه‌کان و ڤیتامینه‌کانی وه‌کA، E، C، B6 له‌گه‌ڵ کانزا‌کان وه‌ک ئاسن، مه‌گنسێوم، مه‌نگه‌نیز، کالیسیوم، له‌گه‌ڵ بڕێکی زۆرله‌ ڕیشاڵ و ئاو و ڕێژه‌یه‌کی که‌م کاربۆهیدرات و پڕۆتین و ئاسن. - گرنگترین سووده‌کانی جاترە: ١. دابه‌زاندنی فشاری خوێن لەڕێگای فراوانکردنی بۆریەکانی خوێن . ٢. بەهێزکردنی تەندروستی دڵ: بە هۆی کەمکردنەوەی لێدانی دڵ و دابەزاندی فشاری خوێن، بۆیە یارمەتی خۆپاراستن دەدات له‌ جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشک و نه‌خۆشی ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان. ٣. یارمەتی دابەزاندنی ئاستی کولیستڕۆڵی خراپ دەدات . ٤. سوودی هەیه له چارەسەری کۆکە و پژمین و کەمکردنەوەی بەڵغەم و پاککردنەوەی کۆئەندامی هەناسە لە کاتی پەتا و هەوکردن . ٥. بەهێزکردن و چالاککردنی بەرگری جەستە، چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزا و ماددە دژە ئۆکسانەکان و ماددە ڕیشاڵیەکان بێجگە لە ئاو . ٦. خۆپاراستن له‌ چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه‌ بە تایبەت شێرپەنجەی کۆڵۆن . ٧. نه‌هێشتنی دڵەکزێ و ئاوسانی سک و کەمکردنەوەی غازات و چالاک کردنی کۆئەندامی هەرس . ٨. به‌هێزکردنی یاده‌وه‌ری و زیاد کردنی ئاستی هۆرمۆنی دڵخۆشی و چاککردنی مەزاج . ٩. بەسوودە بۆ پاراستنی ته‌ندروستی پێست و گه‌ش بوونه‌وه‌ی و نه‌هێشتنی چرچ و لۆچ و خاڵ و زیپکه‌ و سیسی ده‌م و چاو. ١٠. یارمەتی دابەزاندنی ئاستی شەکرەی خوێن . ١١. پاراستنی تەندروستی ددان و ناودەم . ١٢. کەمکردنەوەی ئازاری جومگە و ئێسک وهەندێک جۆری سەرئێشە .





ئەم هەواڵە 2365جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad