English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەمی مەگنسیۆم لە خۆراکدا هۆکارە بۆ نەخۆشی بەرزەپەستانی خوێن
2022-05-29 [03:29 AM]

هەولێر : ZNA


بەگوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ خواردنی خۆراکەکانی دەوڵەمەندن بە ماگنسیۆم پەستانی خوێن دادەبەزێنێت و نایشارێتەوە یەکێک لە گرفتەکانی تووشبووانی بەرزەپەستانی خوێن کەمی مەگنسیۆمە لە خوێنیاندا. پزیشكانی زانکۆی هێرفۆردشیر لە لەندەن توێژینەوەیەکیان لەسەر پەیوەندی نێوان بەرزەپەستانی خوێن و رێژەی مەگنسیۆم لە خوێندا ئەنجامداوە و بۆیان دەرکەوتووە خواردنی ئەو خۆراکانەی بە مەگنسیۆم دەوڵەمەندن، رێگەیەکە بۆ کەمکردنەوەی پەستانی خوێن، ئەمەش چونکە مەگنسیۆم لە خوێندا پەستانی خوێن رێكدەخات. لیندی کاس، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت مەگنسیۆم فاکتەرێكی گرنگە لە رێكخستنی بەرزەپەستانی خوێن و کەمخواردنی ئەم کانزایە لە خۆراکەکان، هۆکارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی بەرزەپەستانی خوێن، کە سەرەنجام مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشك زیاددەکات. پزیشكە بەریتانییەکان لە 25 تووشبووی بەرزەپەستانی خوێن و 21 کەسی دوور لە بەرزەپەستای خوێنیان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە ئەوانەی کە بەرزەپەستانی خوێنیان هەیە رێژەیەکی کەمتر لە مەگنسیۆم لە خۆراکەکانیان هەبووە بە بەراورد بەوانەی کە نەخۆشییەکەیان نییە. ئەم خۆراکانە بەرێژەیەکی جیاواز مەگنسیۆمیان تێدایە، "بادەم 268 مگم/100گم"، "گوێزی بەڕازیلی 376مگم/100گم"، "مۆز 27مگم/100گم"، "ئەڤۆکادۆ 29مگم/100گم"، "برۆکلی 21مگم/100گم" و لۆبیای کوڵاو 36مگم/100گم".





ئەم هەواڵە 1423جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad