English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی كارەبا ئاماری تاوەرە تیێكشكێندراوەكانی ڕاگەیاند
2022-05-30 [08:45 AM]

ZNA- هەولێر


وەزارەتی كارەبا ئامارێكی فەرمی لەبارەی ژمارەی ئەو تاوەرانەی لە وەرزی هاویندا تێكشكێنراون ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا، ڕێوشوێنی نوێ گیراوەتەبەر بۆ پووچەڵكردنەوەی هەوڵەكان بۆ بەئامانجكردنی تاوەرەكانی گواستنەوەی وزە.

 

ئەحمەد موسا، گوتەبێژی وەزارەتی كارەبای عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی  راگەیاند، "نیگەرانی هەیە لە دووبارەبوونەوەی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی تێكدەرانە كە لە هاوینی رابردوودا كاریگەرییان لەسەر هێڵ و تاوەرەكانی گواستنەوە هەبووە" ، ئاماژەی بەوەشكردووە، "نزیكەی 171 بۆ 174 تاوەر تێكشكێنرا هاوینی ساڵی رابردوو و زیانی بە هاوڵاتیان گەیاند".
 
موسا گوتیشی، "ستافی وەزارەتەكە بەخێرایی مامەڵەیان لەگەڵ ئۆپەراسیۆنەكانی تێكدەرانەدا كردووە هەروەها، "سەرۆكی حكومەت زوو هەموو هێزە سەربازی و ئەمنییەكان و هەوڵە هەواڵگرییەكانی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی كارەبا بۆ دیاریكردنی ڕێگاكانی هێڵەكان و پاراستنیان ئاڕاستە كرد.
 
گوتەبێژی وەزارەتی كارەبای دەشڵێت، "هەوڵێكی ئەمنی هەیە بۆ پاراستنی تاوەرەكان و هێڵەكانی گواستنەوە كارەبا، وەزارەتی كارەبا هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەكانی ناوخۆ و بەرگری دەكات لەو بارەیەوە، هەروەها سەنتەر و ژمارە تایبەت كراوەتەوە بۆ پەیوەندیكردن بە هاوڵاتیان لە ئەگەری ئەوەی كە هەر لایەنێك دەبینن كە كردەوەیەكی تێكدەرانە ئەنجام دەدات.




ئەم هەواڵە 982جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad