ZNA – هەولێر
داهاتی فیلمی سینەمایی The Lost City لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیکان ئاشکرا کرا. ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 25 ئەم مانگە لە سینەماکانی جیهاندا نمایشکرا و داهاتی 175 ملیۆن و 929 هەزا دۆلارە . داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 99 ملیۆن و 329 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 79 ملیۆن و 600 هەزار دۆلارە. لە فیلمەکەدا هەریەک لە ساندرا بۆلۆک، براد پێت و چانینگ تاتۆم رۆڵی سەرەکی دەگێڕن وەک ئامادەکارییەک بۆ بڵاوکردنەوەی ئەم بەرهەمە، یەکەم ترەیلەری بڵاوکرایەوە. ئەم بەرهەمە سینەماییە لە دەرهێنانی ئادەم وارۆن نییە و چیرۆکەکەی باس خانمە نووسەرێکی بەرهەمە رۆمانسییەکان دەکات، کە لەلایەن کەسێکەوە دەڕفێندرێتو ناچار دەکرێت لەگەڵ نمایشکارێکی جلوبەرگ هاوکاری هەبێت.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad