ZNA – هەولێر
فیلمی میسری "واحد تاني" بەبۆنەی جەژنی رەمەزان لە سینەماکانی میسردا نمایشکرا و بەردەوامە لە بەدەستهێنانی داهات. ئەم بەرهەمە تەنیا لە یەک شەودا توانی یەک ملیۆن جونەیهـ بەدەستبێنیت و لە رۆژانی جەژندا لە هەر رۆژێکدا داهاتی لە نێوان 4 بۆ 7 ملیۆن جونەیهـ بوو و کۆی داهاتی 50 ملیۆن جونەیهی میسرییە. لەم بەرهەمە سینەماییەدا ئەحمەد حیلمی، روبی، نەسرین ئەمین، سەید رەجەب رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و محەممەد شاکر کاری دەرهێنانی بۆ کردووە. ئەم بەرهەمە نوێیەی ئەحمەد حیلمی، لە دوای سێ ساڵ دابڕان لە سینەما دێت.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad