English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆچی نابێت شووتی بخەیتە بەفرگرەوە؟
رێکلام
2022-05-30 [10:37 AM]

ZNA : هەولێر


شووتی میوەیەکی هاوینەییە و زۆر کەس ئارەزووی خواردنی دەکەن، چونکە تام و چێژێکی خۆشی هەیە و تینوێتی دەشکێنێت، بەڵام تا ئێستا زانیوتە نابێت بخرێتە بەفرگرەوە؟ هەموومان کاتێك شووتی دەکڕین ئارەزوو دەکەین بە ساردی بیخۆین بۆیە دەیخەینە بەفرگرەوە، بەبێ ئەوەی بزانین کە ئەمە بەها خۆراکییەکانی کەمدەکاتەوە. بەگوێرەی بابەتێکی ماڵپەڕی "الیوم السابع" ئاماژە بەوەکراوە، توێژینەوەیەك کە وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمەریکی ئەنجامیداوە و لە گۆڤاری کیمیای کشتوکاڵی و خۆراکی بڵاوکراوەتەوە ئاشكرایکردووە، شووتی هەڵگیراو لە پلەی گەرمی ژووردا زیاتر سوودی هەیە لە شووتی ساردکراو یان تازە. توێژەران لە تاقیگەی باشووری مەڵبەندی سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمەریکی لە ویلایەتی ئۆکلاهۆما تاقیکردنەوەیەکیان لەسەر چەند جۆرێك شووتی کردووە بۆماوەی ١٤ رۆژ، شوتییان لە پلەی گەرمی ٧٠ و ٥٥ و ٤١ پلەدا هەڵگرتووە، بینیویانە ئەو شووتییانەی کە لە پلەی ٧٠ فەهرەنیهایەتدا هەڵگیرابوون ماددەی خۆراکی بەبەهایان زیاتر بوو بەراورد بەوانەی کە لە بەفرگردا هەڵگیرابوون. لەبارەی ئەمەشەوە توێژەران ئاشکرایانکردووە، شووتی بەردەوام دەبێت لە بەرهەمهێنانی هەندێك ماددەی خۆراکی تەنانەت دوای ئەوەی لێدەکرێتەوە، بەڵام ساردکردنی ئەم میوەیە دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی کرداری زیادکردنی ماددە خۆراکییەکانی یان وەستاندنی، کە دەکرێت تەنانەت بەهۆی ساردکردنەکەوە لەماوەی هەفتەیەکدا تێكبچێت، لە کاتێکدا شووتی بۆماوەی ١٤ بۆ ٢١ رۆژ بەرگە دەگرێت. بۆیە باشتروایە شووتی لە پلەی گەرمی ژووردا هەڵبگیرێت بۆئەوەی زیاتر سوود لە بەها خۆراکییەکانی وەربگیرێت.





ئەم هەواڵە 2455جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad