ZNA: هەولێر
کۆلاجین یەکێکە لە پرۆتینە پێویستەکان بۆ جەستە، کە لەگەڵ کەمبوونەوەیدا کۆمەڵێك نیشانەی ئاگادارکەر دەردەکەون کە دەبێت بە هەند وەربگیرێن و پشتگوێ نەخرێن. ماڵپەڕی "الیوم السابع" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە پێنج نیشانە کردووە کە دەریدەخەن کۆلاجین لە جەستەدا کەمبووەتەوە، کە دیارترینیان ئەمانەن: ١. دەرکەوتنی هێڵ و چرچی لەسەر پێست و شلبوونەوەی ئەو ناوچەیە. ٢. هەستکردن بە تەمبەڵی و لاوازبوونی جەستە و کەمبوونەوەی توانای جوڵە. ٣. بچوكبوونەوەی ماسولکەکان. ٤. وشكبوون و وەرینی قژ. ٥. وشکبوون و شەقبوونی پێست.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad