ZNA - هەولێر
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هۆشدارییدا بە تووندی وڵامی هەر هێرشێک لە لایەن هێزەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بکرێتە سەر ئەم وڵاتە دەداتەوە.
نەفتالی بێنێت لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئێران لە رێگای ئەو هێزانەوە بەردەوام هێرش دەکاتە سەر بەرژوەندیی ئیسرائیل، بەڵام سەرچاوەی سەرەکیی ئەم هێرشانە خودی ئێرانە و تا ئێستا پارێزبەندیی هەبووە.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرئیل هەڕەشەی کرد سەردەمی پارێزبەندیی کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆتایی هاتووە و ئەو کەسانەی پارە و چەک بە تیرۆریستان دەدەن و بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی دەیاننێرن، بە توندی سزا دەدرێن و باجی ئەو کارانەیان دەدەن.
هەفتەیەک پێش ئەم وتانە فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسداران لە شاری تاران تیرۆر کرا و ڕاگەیاندەکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە ئەم فەرماندەیە پلانی ڕفاندن و تیرۆری هاوڵاتیانی ئیسرائیلی دارشتووە.
ئەم هەواڵە 382جار خوێندراوەتەوە |