ZNA - هەولێر
سەد سینەماکار لە ئێران بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێک داوایان لە چەکدارانی حکوومەت کردووە، چەکیان دانێن و کۆتایی بە سەرکوتکردنی هاووڵاتیانی ناڕازی بهێنن.
واژۆکەرانی ئەم ڕاگەیاندراوە بە ئاماژە کردن بە خۆپێشاندانی ئەم دواییەی خەڵکی ئێران لە چەندین شار رایانگەیاندووە، ئێستا کە تووڕەبوونی خەڵک لە گەندەڵی و دزی و ناکارامەیی دەسەڵاتداران و سەرکوت و زەبروزەنگ، بووەتە هۆی دروستبوونی شەپۆلێکی یەکگرتووی ناڕەزایی دەربڕین و داوا لە هەموو ئەو هێزە سەربازییانەی سەرکوتکەری خەڵک دەین چەکەکانیان دانێن و بگەڕێنەوە ناو ئامێزی گەلەکەیان.
ئەم ڕاگەیاندراوە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بووەتەوە ناو و واژۆی نزیک سەد کەس لە بەناوبانگترین دەرهێنەران و ئەکتەران و چالاکانی بواری سینەمای ئێرانی لەسەرە.
ئەم هەواڵە 436جار خوێندراوەتەوە |