English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەڵمانیا: تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ نەوتی روسیا ناكڕین
2022-05-31 [08:19 AM]

​ZNA- هەولێر


ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەوروپا لە برۆکسل کۆبوونەوە و باسی دوایین پێشهاتەکانی شەڕی ئۆکراینا و رووسیایان كرد، هەروەها  پرسی ئاسایش، وزە و خۆراکیان تێدا باسكرد.

ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند، " زۆر گرنگە کە هەموو یەکدەنگانە لە یەکێتیی ئەوروپا لە هاوردەکردنی وزە لە رووسیا بێینە دەرەوە، چونکە یەکەم شت زۆر زیانبەخشە بە سرووشت، دووهەمیش زۆر گرنگترە، چونکە ئەوە  قاسەی شەڕی پووتین پڕدەکات بۆیە پێویستە کۆتایی پێبهێنن، سزا وزەییەکان گرنگن، سزای خەڵووز سەرکەوتوو بوو، ئێستا سەرقاڵی سزای نەوتین، هەوڵەکان بۆ هاوردەکردنی وزە لە وڵاتانی دیکەشەوە بەردەوامە."

ئۆلاف شۆڵتس، راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند: "ئێمە توانیمان بڕیاربدەین کە تاوەکو پاییز چیدیکە خەڵووزی رووسیا هاوردە نەکەین، هەروەها توانیمان رێگە بدۆزینەوە تاوەکو بتوانین تاوەکو کۆتایی ساڵ بە هیچ شێوەیەک پێویستمان بە هاوردەکردنی نەوتی رووسیا نەبێت، هەروەها بودجەی تەواومان تەرخان کردووە بۆئەوەی لەڕێگەی بەنداوی نۆرد زی و ئۆست زی (باکوور و رۆژهەڵات) بتوانین گاز لە هەموو جیهانەوە هاوردە بکەین."

لە کاتێكدا بەشێك لە وڵاتانی یەکێتییەکە پشتگیری لە وەستاندنی کڕینی نەوت و گازی رووسیا و سەپاندنی سزای زیاتر لەسەر رووسیا دەکەن، بەڵام هەنگاریا 70%ی نەوتی پێویستیان لە رووسیاوە هاوردە دەکەن و دژ بەو سیاسەتە وەستاونەتەوە.

 





ئەم هەواڵە 481جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad