ZNA- هەولێر
رۆژی دووشەممە دەستەی نەزاهە ڕایگەیاند: پێشنیازێكی پێشكەشكردووە بۆ ئەنجامدانی كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی لەبەغداد بەئامانجی دروستكردنی كوتلەیەكی نێودەوڵەتی كە فشاربخاتە سەر ئەو وڵاتانەی كە خۆیان لە هاوكاریكردن لەبوارەكانی گەڕانەوەی پارە و كەیسی گەندەڵی بەدوردەگرن.
سەرۆكی دەستەی نەزاهە حاكم عەلا جەواد ساعدی لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ گۆڤاری كەهرەمانای دەستەی نەزاهە، رایگەیاند: ئاستەنگی زۆر هەیە بۆ هێنانەوەی پارەكان و تۆمەتبارانی كەیسی گەندەڵی لە دەرەوەی عێراق سەرەڕای ئەو كارە نائاساییەی كە لایەنە پەیوەندیدارەكانی عێراق دابینیانكردووە لەسەروی هەمویانەوە دەستەی نەزاهە.
ساعدی گوتیشی: ناڕەزایی هەیە لەلایەن هەندێك دەوڵەتەوە كە داواكراوەكان لە سیفەتە جۆربەجۆرەكانیاندا ئامادەبن، چ وەزیر و پارێزگار و بەڕێوەبەری گشتی و ئەوانی تر سەرەڕای حوكمی دادوەری لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عێراقەوە.
سەرۆكی دەستەی نەزاهە روونیشی كردەوە: ناوەڕۆكی ئەم ناڕەزاییانە كە لەلایەن ئەو دەوڵەتانەوە بۆ داواكراوەكان بەبازاڕ دەكرێت بۆ چەند هۆكارێك لەوانە پاراستنیان لەو داواكارییە بە بەخشینی ڕەگەزنامە یان پاڵنانیان بە هاندانی سیاسی.
جەختیشی كردەوە: جوڵانەوەی چالاك لە هەموو ئاستەكان و لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی بۆ پێكهێنانی كوتلەیەكی نێودەوڵەتی كە فشار بخاتە سەر ئەو وڵاتانەی كە ناڕازین لە هاوكاریكردن لە بواری هاوردەكردنی پارە و تۆمەتباركردنی كەیسی گەندەڵی.
ئەم هەواڵە 328جار خوێندراوەتەوە |