|
ZNA : هەولێر بۆیە پەپێی ماڵپەڕی " هێڵس دایرێکت" هەندێک لە سەرچاوەی خۆراکی ئاشکرا کردووە بۆ دەستکەوتنی ئاسن، کە ئەمانەن: یەكەم: سپێناخ، خواردنی كوپێك سپێناخ ڕ\رێژەی 6.43 میلیگرام ئاسنی تێدایە لەگەڵ چەندان ڤیتامینی جیاواز و كانزا وەكو ئاسن، كالیسیۆم، پۆتاسیۆم، كە گرنگن بۆ بەهێزكردنی ماسوولكەكان. دووەم: جگەر، سەرچاوەیەكی تری ئاسن خواردنی جگەری مەڕ و ماڵاتە، بۆ نموونە جگەری گا پێنج میلیگرام ئاسنی تێدایە، بەڵام پێویستە بڕێكی زۆری لێنەخورێت، چونكە كار لە كۆڵیستڕۆڵ دەكات و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی. سێیەم: گۆشتی گا، جگە لە خواردنی جگەر، گۆشتی گا بەهەمان شێوە بڕێكی زۆر ئاسنی تێدایە و یارمەتی بەرزكردنەوەی ئاستی ئاسن لە خوێن دەدات، هەروەها گۆشتی گا بڕێكی زۆر پرۆتینی تێدایە كە یارمەتی بەهێزكردنی ماسولكەكان دەدات. چوارەم: تەماتە، سەرچاوەیەكی تری ئاسن تەماتەیە، خواردنی كوپێك ئاوی تەماتە نزیكەی سێ میلیگرام ئاسنی تێدایە، بڕێكی زۆر دژە ئۆكسیدی تێدایە كە لەش لە پیربوون دەپارێزێت. پێنجەم: پەتاتە، وەكو دەزانین پەتاتە بڕێكی زۆر ئاسنی تێدایە، بۆ سوود وەرگرتن لەو ئاسنەی كە تێیدایە پێویستە بە زەیتی زەیتون سوور بكرێتەوە، بۆ ئەوەی سوودە تەندروستییەكانی بەفیڕۆ نەچێت. شەشەم: هەندێک لە سەرچاوە خۆراکییەکانی تر ئەمانەن: ماسی هێلکە چەرەسات میوەی وشکراوە پاقلەمەنەییەکان شۆفان
ئەم هەواڵە 1687جار خوێندراوەتەوە |