ZNA – هەولێر
وەزارەتی نێوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، ھێزی پۆلیسی فیدراڵیی، هەڵمەتیان لە ناوچەی نەھرەوان رۆژھەڵاتی بەغدا ئەنجام داوە و دەستیان بەسەر ٢٠ گولـلە ھاوەنی عەیار ٨٢ ملیمەتریدا گرتووە.
بە گوێرەی هەواڵی وەزارەتی نێوخۆ، ئەم گوللـه هاوەنانە لەلایەن تیمی ئەندازیاریی سەر بە پۆلیسی فیدراڵییەوە لەناوبراون.
ھاوكات دەستەی حەشدی شەعبی بڵاویکردووەتەوە، ھێزی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق، بەھاوبەشی ئەم هەڵمەتانەیان لە باشووری رۆژھەڵاتی قەزای تەلەعفەر رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا، دەست پێکردووە و ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی داعش لە ناوچەیە.
ئەم هەواڵە 265جار خوێندراوەتەوە |