English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كه‌شناسی له‌باره‌ی ده‌نگۆی شه‌پۆڵێكی نوێی خۆڵبارین ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات
2022-05-31 [05:13 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق له‌باره‌ی ده‌نگۆی هاتنی شه‌پۆڵێكی نوێی خۆڵبارین ڕوونكردنه‌وه‌ی دا و جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ڕۆژانی داهاتوودا پله‌كانی گه‌رما زیاتر به‌رز ده‌بنه‌وه‌.

عامر جابری به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ڕایگه‌یاند: پێشبینی ده‌كرێ له‌ ڕۆژانی داهاتوودا له‌ ته‌واوی عێراق پله‌كانی گه‌رما به‌رز ببنه‌وه‌، هه‌روه‌ها تۆز و خۆڵێكی سووكیش له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ هه‌بێت.

ڕاشیگه‌یاند: تا ئێستا هیچ نیشانه‌یه‌ك له‌باره‌ی هاتنی شه‌پۆڵێكی چڕی خۆڵبارینی نوێ له‌ ئارادا نییه‌. هیواشی خواست شه‌پۆڵه‌كانی خۆڵبارین له‌ ته‌واوی وڵات به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه‌ چووبێت.

سه‌باره‌ت به‌ هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما له‌ ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو له‌ عێراق، عامر جابری ڕایگه‌یاند: كه‌می بارینی باران و وشكه‌ساڵی و دابه‌زینی ئاستی ڕووباره‌كان و كه‌مبوونه‌وه‌ی زه‌وی كشتوكاڵی و دار و دره‌خت به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هۆكارن بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما.

به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی ڕاگه‌یاندنی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ته‌نیا له‌ ماوه‌ی ئه‌مساڵدا تا ئێستا 10 شه‌پۆڵی خۆڵبارین ڕوویان له‌ پارێزگاكانی عێراق كردووه‌.

 





ئەم هەواڵە 691جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad