English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەریتانیا: بڕیاری ناردنەوەی پەنابەران بۆ رواندا لە 14 حوزەیرانەوە دەستپێدەكات
2022-06-01 [09:15 AM]

​ZNA – هەولێر


بەریتانیا لە 14 ى ئەم مانگەوە دەست بە ناردنی ئەو کۆچبەر و پەنابەرانە دەكات بۆ وولاتی  رواندا کە بەرێگه‌ی قاچاخ چوونەتە وڵاتەکە.

لە راگەیەندراوێكدا کە وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، پریتی پاتڵ بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو کەسانەیان ئاگادارکردووەتەوە کە لە چوارچێوەی رێککەوتنامە لەگەڵ رواندا دیپۆرت دەکرێنەوە.

پاتڵ گوتیشی: ھێشتا ھەوڵ ھەیە بۆ دواخستنی پرۆسەکە و ئاشكرایكردووه‌ ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ رواندا واژووکراوە بەشێکی گرنگە لە ستراتیجی شکستھێنان بە مۆدێلی کاری قاچاخچێتی بە مرۆڤەوە.

وەزیری ناوخۆی بەریتانیا ئاشکرایکرد: لە ١٤ حوزەیرانەوە دەست بەناردنی یەکەم گرووپی ئەو کۆچبەر و پەنابەرە نایاساییانە ده‌كرێت، ئەو ئاگادارکردنەوەیه‌ی ئەمڕۆش، ھەنگاوێکی ھەستیاری دیکەیە بۆ ھێنانەدی ئەم ھاوبەشییە".

وولاتی بەریتانیا و و رواندا رێككەوتنێكیان ئەنجام داوە كە بەریتانیا زیاتر لە 150 ملیۆن دۆلار دەداتە رواندا بۆ ئەوەی ئەو پەنابەرانەی لەمانگی یەكی ئەمساڵ چونەتە بەریتانیا رەوانەی رواندایان بكات، كە هەرپەنابەرێك لەرواندا خەرجی 24 كاتژمێریان تەنیا 7 دۆلارە.

 





ئەم هەواڵە 409جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad