ZNA – هەولێر هەیفا وەهبی، ئەکتەر و گۆرانیبێژی لوبنانی، بۆ وێنەگرتنی فیلمە نوێیەکەی، دەچێتە قاهیرەی پایتەختی میسر.
فیلمە نوێیەکەی ئەو ئەکتەرە بەناوی "رمسیس پاریس"ـە و بەشێک لە دیمەنەکانی پاریس وێنەگیراون.
ئەم بەرهەمە سینەماییە ناوەڕۆکێکی کۆمێدی هەیە و باس لە گرووپێک دەکات کە هەوڵی دزینی تابلۆی مۆنالیزا دەکات.
جگە لە هەیفا وەهبی، هەریەک لە حەمدی ئەلمیرغنی، مەحموود حافیز و مستەفا خاتر رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.
ئەم هەواڵە 382جار خوێندراوەتەوە |