ZNA – هەولێر لە هەڵسەنگاندنێکدا بۆ فیلمی درامایی The Northmanدەنگی زۆری بەدەستهێنا.
لە هەڵسەنگاندنەکەدا، 87٪ دەنگی 337 رەخنەگەری جیهانیی و 63٪ دەنگی 2500 بینەری سینەمایی بەدەستهێنا.
ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە 22 نیسانی 2022 بڵاوکرایەوە، داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 63 ملیۆن و 542 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.
داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکا 33 ملیۆن و 41 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 30 ملیۆن و 501 هەزار دۆلارە.
لەم بەرهەمەدا ئەلیکسێندەر سکارسجارد، ئانیا تایلۆر جۆی، نیکۆڵ کیدمان، ئیسان هۆک و ویلیەم داڤۆ رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.
ئەم بەرهەم باس لە سەرکردەیەکی ڤایکینگ دەکات کە لە پێناو دادپەرەوەریدا باوکی دەکوژێت.
ئەم هەواڵە 427جار خوێندراوەتەوە |