English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆڵه‌ندا... فيلمێکی دیکۆمێنتاری کوردی لە فێستیڤاڵی فیلمی کراکۆڤ نمایشکرا
2022-06-01 [11:52 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

 دوێنێ لە ھۆڵی  باخچەی هونەری مالۆپۆلسکا له‌ وڵاتی پۆڵۆنیا یەکەم نمایشی فیلمی دیکۆمێنتاریی کوردی لە چوارچێوەی فێستیڤاڵی فیلمی کراکۆڤ بەڕێوەچوو.

لە پێشبڕکێی کورتە فیلمەکان، فیلمی دەرھێنەران ئاوارە عومەر و ئیدریس عەبدی بەشداری فێستیڤاڵەکە بوو، لە ھەمان رۆژ

دەرھێنەر ئاوارە عومەر بەشدار نمایشی یەکەم  بوو  .

 فێستیڤاڵی فیلمی کراکۆڤ ٦٢ ھەمین فێستیڤاڵە کە ساڵانە لە ووڵاتی پۆڵۆنیا لە شاری کراکۆڤ بەرێوە دەچێت، ئه‌م ساڵ کوردانی تاراوگە و دۆستانی پۆڵۆنی و کوردناسان و مامۆستای ئەکادیمی و بە ئامادە بوونی زیاد ڕەئووف نوێنەری حکومەتی هەرێم لە پۆڵۆنیا   فێستیڤاڵەکە بەرێوە چوو .

دووەم نمایشی فیلمی دیکۆمێنتارییەکە لە ٢ی حوزەیران، کاتژمێر ١٧:٣٠ بەڕێوەدەچێت و دوای نمایشکردنی فیلمەکە بینەران دەرفەتیان دەبێت پرسیار و راوسەرنجی خۆیان ئاراستەی دەرهێنەر ئاوارە عومەر بکەن کە خۆی بەشداری لە چالاکییەکەدا دەکات، له‌ هه‌مان كاتدا دەرھێنەر ئیدریس عەبدی بە شێوەی راستەوخۆ (ئۆنلاین) بەشداری دەکات.

 





ئەم هەواڵە 721جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad