هەولێر : ZNA
قۆخ به‌یه‌كێك له میوه خۆشه‌كان و به‌تامه‌كانی وه‌رزی هاوین داده‌نرێت و سوودێكی یه‌كجار زۆری ته‌ندروستی هه‌یه له‌وانه : - بۆ ئافره‌تی دووگیان : میوه‌ی قۆخ زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده به ڕیشاڵی به‌سوود كه یارمه‌تی ئافره‌تی دوو گیان ده‌دات بۆ تووش نه‌بوون به قه‌بزی ، هه‌روه‌ها به هۆی زۆری ڤیتامین سی له خۆخ دا ئافره‌تی دووگیان ده‌پارێزێت له ڕشانه‌وه له كاتی دووگیانی‌دا . -بۆ په‌ستانی خوێن : به‌هۆی بوونی ڕێژه‌ی زۆری پۆتاسیۆم له میوه‌ی خۆخدا ، به‌و هۆیه‌وه به خواردنی خۆخ ده‌توانی باڵانسی په‌ستانی ناو له‌ش ڕابگرێت به تایبه‌تی كه‌م كردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن ، له هه‌مان كاتدا یارمه‌تی دابه‌زینی ڕێژه‌ی كۆلیستڕۆل ده‌دات له خوێندا . -بۆ گه‌ده : به‌هۆی بوونی ڕیشالی زۆره‌وه له خۆخ یارمه‌تی چالاك كردنی ئیش و كاری گه‌ده‌و ڕیخۆڵه‌كان زۆر به ئاسانی ده‌دات. .-بۆ دابه‌زینی كێش: ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ كێشت دابه‌زێنی ئه‌وا خۆخ زۆر بخۆ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به خواردنی یارمه‌تی برسی نه‌بوونت ده‌دات و ڕێژه‌ی چه‌وریشی كه‌م تێدایه . -پێست: ڤیتامین سی له پێكهاته‌كانی خۆخ وا ده‌كات ڕووخسار هه‌میشه به ته‌ڕی و جوانی بمێنێته‌وه .
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad