هەولێر : ZNA
رۆزماری لەرووەکە گیاییەکانە کەلەوڵاتانی دەریای سپی ناوەراست ھەیە و بەکاردێت بۆ زۆرێک لەژەمەکان و دەکرێ لەگەڵ لیمۆ وەک گیراوە و شەربەت بخورێتەوە یان لەگەڵ سرکەی سێو ، بەکاردێ بۆ بۆن خۆشکردنی خواردن و بە تایبەت بۆ گۆشتی مریشک کە بۆنی ساردی نایەڵێ. یان دەشتوانی بیکۆڵێنی و ئاوەکەی بخۆیتەوە. لەسودەکانی: ١. بەسوودە بۆ پاراستن لەدروستبونی خانە شێرپەنجەییەکان و روبەرووبونەوەی شێرپەنجەی پرۆستات و قۆلۆن و خوێن و مەمک و پێست ٢. چارەسەری نەخۆشیەکانی کۆئەندامی ھەناسەدان دەکات ٣. چارەسەری گرفتەکانی ھەرس دەکات و دژەغازاتی سک و چارەسەری قورحە و قەبزی دەکات ٤. چارەسەری نەخۆشیەکانی دەم دەکات بەتایبەت ھەوکردنی پوک و رەشبونی ٥. مێشک بەھێز دەکات و دەیپارێزێت لەزەھایمەر ٦. ئەرکی گورچیلە باشتر دەکات و دەیپارێزێت لەنەخۆشیەکان و لەش لەژەھر رزگاردەکات ٧. پارێزگاری لەتەندروستی پێست دەکات و رێگرە لەدروستبونی چرچی و ھێڵە پانەکان و پێست دەدرەوشێنێتەوە ٨. چارەسەری گرفتەکانی قژ دەکات وەک رووتانەوە و نەرمی دەکات و چارەسەری گرفتی دەردەڕێوی دەکات ٩. بۆ ئافرەتانی دووگیان باشە تەنیا لەمانگی ٩ دا بیخۆنەوە بۆ نەھێشتنی گرژی منداڵدان و ئاسانکاری کاتی منداڵبوون..
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad