English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رووسیا و ئەمریکا پێوەندییانی نەماوە
دیمیتری پیسکوف، گوتەبێکی کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا
2022-06-02 [07:00 AM]

ZNA - هەولێر


گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا دەڵێت، هیچ پەیوەندییەک لەنێوان مۆسکۆ و واشنتن نییە. دیمێتری پیسکۆڤ، گوتەبێژی کۆشکی کرملن دەربارەی پەیوەندیی نێوان رووسیا و ئەمریکا لە وڵامی ئاژانسێکی هەواڵی رووسی رایگەیاندووە، ئێستا هیچ پەیوەندییەک نییە و دەکرێت بڵێین تەواوی پەیوەندییەکانش بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە. پیسکۆڤ ئاماژەی کردووە، لە دوای ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی رووسیا لە ئۆکرانیا لە ٢٤ی شوباتی ئەمساڵەوە، تا ئێستاش ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپایی بە پێدان و خەرجکردنی چەندین ملیار دۆلار هاوکار و پشتیوانی ئۆکرانیا بوون، ئەم هەنگاوەشیان لەلایەن رووسیاوە بە قوڵترکردنەوەی قەیران و درێژەدان بە شەڕو ململانێی درێژخایەن لێکدراوەتەوە.



ئەم هەواڵە 454جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad