English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئایا گۆڕینی رەنگی چاو بە نەشتەرگەری زیانی هەیە؟
2022-06-03 [08:10 AM]

ZNA:هەولێر


جینات رەنگی چاو دەستنیشان دەکات، لەگەڵ تەمەنی مرۆڤ یان گۆڕانی ڕووناکی، ڕەنگی چاو دەتوانێت کەمێک بگۆڕێت، بەڵام هەندێک کەس حەزدەکەن گۆڕانکاری گەورە لە چاویاندا بکەن.

ئەگەر کەسێک بیەوێت بۆ ماوەیەکی کاتی رەنگی چاوی بگۆڕێت، ئەوا زۆر کات بە هاوێنەی دەستکرد ئەو کارە دەکرێت و لەکاتی هەڵە بەکارهێنانیدا کاریگەری لاوەکی لەسەر چاو دەبێت.

لەلایەکی دیکەوە ئەو کەسانەی دەیانەوێت، بەیەکجاری رەنگی چاویان بگۆڕن، دەتوانن بە نەشتەرگەری ئەم گۆڕانکارییە بکەن، بەڵام چەندین پزیشک دژی ئەمجۆرە نەشتەرگەرییەن.

وێبسایتی مێدیکاڵ نیوز تودەی لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوەداوە، رەشێنەی چاوی منداڵ لە سەرەتاکانی تەمەنیدا تۆخ دەبێتەوە، لەم کاتەشدا جەستە میلانینی تۆختر بەرهەمدەهێنێت.

فراوانبوون یان گرژبوونی رەشێنەی چاو دەکرێت بۆ ماوەیەکی کورت گۆڕینی رەنگی چاوی لێبکەوێتەوە، ئەمەش کاتێك روودەدات کە:

- چاو تەرکیز دەکات

- کەسەک لە شوێنی زۆر تاریک یان زۆر رووناک کات بەسەردەبات

- ئەزموونکردنی بابەتی سۆزداری قورس.

خەڵکی هەندێکجار لەگەڵ چوونە تەمەنەوە رەنگی چاویان کاڵتر دەبێتەوە، کە ئەمەش شتێکی ئاساییە و جێی نیگەرانی نییە.

لەبارەی گۆڕینی رەنگی چاو بۆ هەمیشەیی، لە وێبسایتەکەدا باس لەوە کراوە، سەرەتا نەشتەرگەریەکە بۆ چارەسەرکردنی رەشێنەی چاو سوودی لێوەردەگیرا، بەڵام کاتێک زانرا کە رەنگی چاو دەگۆڕێت، خەڵکی بۆ حەزی خۆیان و بەمەبەستی جوانکاری نەشتەرگەریەکەیان دەکرد.

ئەو کەسانەشی ئەم نەشتەرگەریە دەکەن رەنگە دوای نەشتەرگەریەکە بەدەست ئەم نەخۆشی و گرفتە تەندروستیانەوە بناڵێنن:

- هەوکردنی چاو.

- هەڵئاوسانی بیلبیلەی چاو.

- گلوکۆما، گرفتێکی تەندروستیە کە دەماری بینینی نێوان چاو و مێشک تێكدەچێت، ئەگەر لە قۆنەغەکانی سەرەتادا چارەسەر نەکرێت دەکرێت ببێتەهۆی چاوکزی.

- دروستبوونی ئاوی سپی چاو.

- لەدەستدانی بینینی بەشێكی چاو یان کوێربوونی تەواوەتی.

نەشتەرگەری گۆڕینی رەنگی چاو بۆ هەمیشەیی، تا ئێستا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خۆراك و دەرمانەوە پەسند نەکراوە.

H.H





ئەم هەواڵە 457جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad