English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌سره‌... هەوڵێكی هێنانی ماددەی هۆشبەر به‌ فڕۆكه‌ پووچەڵكرایەوە
2022-06-04 [08:25 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوێنێ هەینی، دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی عێراق رایگەیاند، هەوڵێكی بە قاچاخ هێنانی ماددە هۆشبەرەكان لە رێگەی گلایدەرەوە لە بەسرە پووچەڵ كردووەتەوە.

ئاژانسەكە لە بەیاننامەیەكدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی زانیاری هەواڵگرییان پێگەیشتووە كە گلایدەرێك لە ئاسمانی پارێزگای بەسرە لە ناوچەی جاریشان سووڕاوەتەوە، تیمێكی كاری هاوبەشی مەفرەزەكانی دەزگای هەواڵگری و لیوای 14ی پاسەوانی سنوور پێكهێنراون و ناوچەكەیان پاك كردۆتەوە و تەقەیان لە فڕۆكەكە كردووە.

ئاژانسەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەكەدا فڕۆكەوانەكە ناچار كراوە گلایدەركە دابەزێنێت و دواتر توانیویەتی بەرەو سنووری وڵاتێكی دراوسێ را بكات، بەبێ ئەوەی ناوی وڵاتەكە بهێنێت.

باسی له‌وه‌ش كردوه‌، گەڕان بەدوای فڕۆكەوانەكە بەردەوامە و دەستیش بەسەر چەندین حەبی ماددە هۆشبەردا گیراوە كە بە نزیكەی یەك ملیۆن حەب مەزەندە دەكرێت، بەنیازی هێنانی بۆ ناو خاكی عێراق بووە.

 





ئەم هەواڵە 421جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad