English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئۆپێک 71 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بۆ پشکی عێراق زیاددەکات
2022-06-04 [10:14 AM]

ZNA_ هەولێر


رێکخراوی ئۆپێک دەڵێت، بۆ مانگی تەممووز بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق رۆژانە 4.580 ملیۆن بەرمیل دەبێت، ئەوەش دوای رێککەوتنی ئۆپێک پڵەس لەسەر ئەوەی رۆژانە 648 هەزار بەرمیل نەوت زیاد بکەن. 

 

رۆژی شەممە 4/6/2022، رێکخراوی ئۆپێک خشتەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا پشکی عێراقی لە بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی تەمموزدا بە 4.580 ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا دیاریکرد، بەمەش بڕی 71 هەزار بەرمیل نەوتی بەراورد بە مانگی حوزەیران کە رۆژانە 4.509 ملیۆن بەرمیلە بۆ زیادکراوە؛ هەروەها بەراورد بە مانگی ئایار 119 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە زیادیکراوە. 

 

عێراق لە دوای سعودیە، دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتە لە رێکخراوی ئۆپێک، هەروەها لە ئۆپێک پڵەسدا سێیەم وڵاتی گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتە، لە دوای هەریەک لە سعودیە و رووسیا. 

 

هاوکات بەرهەمی سعودیە و رووسیا بۆ مانگی تەممووز رۆژانە بە 10.833 ملیۆن بەرمیل دیاریکراوە، نزیکەی 170 هەزار بەرمیل رۆژانە زیادیکردووە بەراورد بە مانگی حوزیران، هەروەک بەرهەمی ئیمارات بۆ مانگی تەمموز 70 هەزار بەرمیل رۆژانە زیاد بووە، کە رۆژانە دەگاتە 3.127 ملیۆن بەرمیل. کوێت-یش بە 2.768 ملیۆن بەرمیل نەوت رۆژانە و جەزائیر بە 1.039 ملیۆن بەرمیل نەوت دیاریکراون. 

 

رێکخراوی ئۆپێک بۆ مانگی تەممووز بەرهەمهێنانی 412 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە زیاد دەکات و بەو جۆرەش کۆی گشتی هەناردە دەگاتە 25.864 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە، لەکاتێکدا پشکی هاوپەیمانەکانی ئۆپێک 236 هەزار بەرمیل نەوت رۆژانە زیاد دەکات و دەبێتە 16.694 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە.

 

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، رێکخراوی ئۆپێک پڵەس رێککەوت لەسەر ئەوەی بۆ مانگی تەممووز رۆژانە بەرهەمی زیاتر لە 648 هەزار بەرمیل نەوت زیاد بکات.





ئەم هەواڵە 436جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad