English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کێشەی مووچەی ھەزارەھا کەس چارەسەرکرا 
2022-06-04 [02:43 AM]

ZNA-ھەولێر


دوای زیاتر لە شەش مانگ لە مەشق و راھێنانیان، ئەو پێشمەرگانەی لە لیوا ھاوبەشەکەی عێراق وەرگیراون، بودجە و مووچەیان بۆ تەرخان دەکرێت و بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگەش زانیاریی تازەی لەبارەوە دەخاتە ڕوو.

لیوا قارەمان شێخ کەمال، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە،  رایگەیاند: "سەبارەت بەو لیوایەی پێشمەرگە، کە تێکەڵ بە لیوایەکی عێراقی دەکرێت، کێشەی بودجەیان ھەبوو، ئێستا خۆشبەختانە لە بودجەی فریاکەوتن پارەیان بۆ تەرخان کراوە و لە قۆناغی کۆتاییدایە".

زیاتر گوتیشی: "ھەموو شت تەواو بووە، بەھۆی پێکنەھێنانی حکوومەتی عێراق و نەبوونی بودجە بابەتەکە دواکەوت، بەڵام دواجار لە بودجەی فریاکەوتن پارەیان بۆ دابین کرا، لە دەرفەتێکی نزیکدا، ئەوانەی مەشقیان کردووە، دەچنە دەوامی خۆیان و شایستەی داراییان وەردەگرن".

زیاتر لە سێ ھەزار پێشمەرگە لە ھەرێمی کوردستان، لەو لیوا ھاوبەشەیەدا دەبن و چاوەڕوانن بچنە ئەرکەوە.

جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە زانیاریی لەسەر ئەو لیوا ھاوبەشەی پێشمەرگە دا، کە لەگەڵ سوپای عێراق تێکەڵ دەکرێت و ناوەکانیان نێردراوە بۆ وەزارەتی بەرگریی عێراق، گوتی: "وەزارەتی پێشمەرگە ھەموو ناوەکانی ئەو لیوایەی ناردووە بۆ بەغدا، ئەو ناوانە وردبینیی ئەمنییان تێدا کراوە، چاوەڕوانی ئەوەین کە مووچەیان بۆ ببەسترێت و دواتر بەپێی داواکاریی ئەوان، پێشمەرگەکان بڕۆنە مەشق و ئەرکەوە".

زیاتر گوتیشی: "ئەوان لێرە مەشقی خۆیان کردووە و لەو ماوەیەدا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری کۆبوونەوەمان کردووە، داوامان کردووە مووچەیان بۆ ببەسترێت، ئەوان لەکۆتایی ساڵی رابردوو لە ھەرێمی کوردستان مەشق و راھێنانیان کردووە و دوای بەستنی مووچەیان لەگەڵ سوپای عێراق، بە ھاوبەشی مەشق و راھێنانی دیکە دەکەن و دەچنە ئەرک، کە نیوەیان کورد دەبن و نیوەشیان عەرەب".

بەپێی رێککەوتنی ھەولێر و بەغدا، ئەو دوو لیوا ھاوبەشە ئاسایشی ئەو ناوچانەی نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان دەپارێزن و دەچێتە سەر وەزارەتی بەرگریی عیراق و لە ڕووی مووچە و کەرەستەی سەربازییەوە پەیوەندییان بە وەزارەتی پێشمەرگەوە نامێنێت.


سەرچاوە / باسنیوز 





ئەم هەواڵە 3472جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad