English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رووسیا دووهێندەی ساڵی ڕابردوو ووزەی بەئەوروپا فرۆشتووە
2022-06-05 [08:11 AM]

​ZNA- هەولێر


رێکخراوێکی فیلەندی ڕاپۆرتێكی بلاوكردەوە و تێدا هاتووە، سەرەڕای ئەو سزایانەی لەلایەن یەكێتی ئەوروپا بەسەر رووسیادا سەپێندراون داهاتی هەناردەی وزە لەلایەن رووسیاوە بۆ ئەوروپا دوو هێندە زیادیکردووە.

سەنتەری توێژینەوەی وزە و هەوای پاک، ناسراو بە CREA، لەفیلەندا، راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە کە داهاتی وزەی رووسیا لە فرۆشتنی سووتەمەنی خاو بۆ ئەوروپا لە ماوەی دوو مانگی شەڕی ئۆکراینادا دوو هێندە زیادیکردووە.

هۆکارێکی زیادبوونی داهاتی رووسیا بۆ بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی دەگەڕێتەوە کە قەرەبووی ئەو زیانانەی بۆ کردووەتەوە کە بەهۆی سزاکانەوە دووچاری هاتووە.

توێژەران هۆشدارییەش دەدەن، سزا نوێیەکان لەلایەن یەکێتیی ئەوروپاوە بۆسەر رووسیا، نرخی سووتەمەنی زیاتر بەرز دەکەنەوە، ئەمەش وادەکات کرێملین بەردەوام بێت لە بەکارهێنانی وزە وەکو کارتێکی گوشار لە دژی یەکێتیی ئەوروپا.

لەوەتەی شەڕی ئۆکراینا دەستیپێکردووە، رووسیا بە بەهای 46 ملیار یۆرۆ سەرچاوەکانی وزەی بە ئەوروپا فرۆشتووە، ئەو قەبارەیەش بەردەوام لە زیادبووندایە، ئەمەش دوو هێندەی ئەو بڕەیە کە لە هەمان ماوەی ساڵی 2021دا فرۆشتوویەتی.

 





ئەم هەواڵە 217جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad