ZNA-هەولێر وەزارتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، کەمبوونەوەی ئاوی دیجلە و فورات و ترسی هاوڵاتیان لە تای خوێنبەربوون و قۆرغکاری بازاڕ لە لایەن ئەو کەسانەی ماسی دەفرۆشن بووەتە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی ماسی.
هادی هاشم وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێڕاق لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ئەلعێراقیە رایگەیەند ، حاڵەتەکانی مردنی ماسی لە ناوچەکانی واست و دیوانیە بهی بەکارهێنان ماددەی ژەهراوی بووە و کارناکاتە سەر کومبوونی سامانی ماسی لە عێراقدا.
ئاماژەی بەوەشد، وەزارەتی کشتووکاڵ رێوشوێنی تایبەت دەگرێتەبەر بح سزادانی هەموو ئەو کەس و لایەنانەی ماددەی ژەهراوی بۆ ڕاوکردنی ماسی بەکاردەهێنن.
لەبارەی هۆکارەکانی گرانبوونی ماسیشەوە هادی هاشم ئەوەی خستووەتەڕوو، سێ هۆکار هەن ب گرانبوونی نرخی ئەو بەرهەمە و یەکەم هۆکاریش کەمبوونەوەی ئاستی ئاوی روبارەکانی دیجلە و فوراتە.
باسی لەوەشکردووە، بەهۆی ترسی هاوڵاتیان لە نەخۆشی تای خوێنبەربوون و زۆربوونی خواست لەسەر ماسی نرخەکەی بەرزتر بووەتەوە، دەشڵێت، "بە هۆی زۆروونی خواست ئەو کەسانەی ماسی دەفرۆشن دۆخەکەیان قۆستووەتەوە و نرخەکەیان گران کردووە."
ئەمەش لە کاتێکدایە لە ماوەی رابردوودا نرخی ماسی بە شێوەیەکی بەرجاو بەرزبویەوە و ناڕەزایی هاوڵاتیانی لێکەوتەوە.
ئەم هەواڵە 430جار خوێندراوەتەوە |