ZNA- هەولێر
سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمان، حەسەن ئەلكەعبی، لە راگەیەندراوێكدارایگەیاند "ئەمرۆ یەكشەممە لیژنەی دارایی كۆبوونەوەیەك ئەنجام دەدات، بۆ ئەوەی دەستكاری كۆتایی بخرێتە سەر پێشنیازەكە بۆ یاسای پشتیوانی فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان.
كەعبی گوتیشی: "لە یاسا پێشنیازكراوەكەدا تەرخانكردنی پێویست بۆ كەلوپەلەكانی پسولەی بەشەخۆراك، باشتركردنی سەبەتەی خۆراك، كڕینی گەنمی ناوخۆیی و هاوردەكراو بۆ دەستەبەركردنی خۆراك بۆ ئەو هاووڵاتییانمان و خەرجكردنی باجەكانی لەخۆدەگرێت.
هەروەها دەشلێت، جووتیاران و كڕینی غازی هاوردەكراو و وزەی پێویست بۆ بەردەوامبوونی وزەی كارەبا و نەبڕانی لە ڕۆژانی گەرمی هاویندا، جگە لە لەخۆگرتنی ئەو بڕە پارانەی كە پێویستن بۆ گەشەپێدانی هەرێمەكان بۆ پارێزگا ئازیزەكانمان، پترۆ دۆلار و تەرخانكردنی تەواو بۆ كۆتاییهێنان بە كێشەی وانەبێژان، گرێبەستەكان، ڕێكارەكان، خاوەن بڕوانامەكان، و تەرخانكردنی دارایی بۆ ئەوەی زۆرترین ژمارەی ئەو كەسانە بگرێتەوە كە پێویستی تایبەتیان هەیە، چاودێری كۆمەڵایەتی و بێكاران.
كەعیی ئاماژەی بەوەشكرد، "هیچ راستییەك لەو هەواڵانەدا نییە كە باس لەوە دەكات ئەو بڕە پارەیەی بۆ یاسا پێشنیار كراوەكە تەرخانكراوە لە 25 ترلیۆن دینار تێدەپەڕێنێت".
ئەم هەواڵە 661جار خوێندراوەتەوە |