English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هۆکارەکانی دەست لەرزین
رێکلام
2022-06-05 [09:26 AM]

هەولێر : ZNA


بارودۆخێکە توشی هەندێک کەس دەبێت، دەبێتە هۆی دەست لەرزینی خۆنەویست، زۆر کات بۆ چەند حالەتێکی ئاسایی لەش دەگەڕێتەوە و پەیوەندی بە نەخۆشیەکی دیاریکراوەوە نیە، هەندێک کاتیش بەهۆی نەخۆشیە دەماریەکانەوەیە. دەست لەرزین لەکاتی توڕەیی، پەیوەندی سۆزداری، ئەنجامدانی کارێکی نوێ، کاردانەوەیه‌کی ئاساییە. گرنگترین جۆری دەست لەرزین ئەوکاتەیە کە دەستەکانت دەجولێنیت بۆ ئەنجامدانی کارێکی سادەی ڕۆژانە وەکو، هەلگرتنی گلاسێکی ئاو ، شانەکردنی قژ و دەکرێت لەکاتی ڕاوەستانی کەسەکەش دەست لەرزین ڕوبدات. گرنگترین هۆکارەکانی دەست لەرزین: 1- تێک چون و ناڕێکی کۆئەندامی دەمار. 2- زۆر دەردانی هۆرمون لە ڕژێنی دەرەقی. 3- کەمی ڤیتامین B12. 4- خەموکی و فشاری دەرونی. 5- زیادەڕەوی کردن لەو خواردنەوانەی ماددەی کافاینیان تێدایە وەکو، چا ، قاوە...( کافاین کاردەکاتە سەر ئەو بەشەی مێشک کە بەرپرسە لە هاوسەنگی و جولەی لەش)،، خواردنەوە کحولیەکان. 6- هۆکاری بۆماوەیی. 7- کەم خەوی و ماندوبون. 8- کەمی ڕێژەی شەکر لە خوێندا. 9- کاریگەری لاوەکی هەندێک دەرمان ، وەکو ، هەندێک لەو دەرمانانەی بەکاردێن بۆ نەخوشی تەنگەنەفەسی ، نەخوشی دەرونی. 10- زۆری تەمەن.





ئەم هەواڵە 3412جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad