ZNA – هەولێر
سەرۆکایەتیی شارەوانیی تاران بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێک هاووڵاتیانی ئاگادار کردووەتەوە لە ڕۆژی دووشەممەوە کۆمپیوتەری هەموو شارەوانییەکانی ئەم شارە تا کاتێکی نادیار دەکووژێنەوە.
دەڵێن هۆکاری ئەم بڕیارە هەبوونی کێشە لە سیستەمی نێوخۆیی شارەوانییەکانی تارانە.
لەم ڕاگەیاندراوەدا هاتووە، تا کاتی پێویست تەنیا بەشێک لە کەمپیوتێرەکان بۆ کاروباری پێویست و بە ئاگاداری و بەرپرسیارێتیی باڵاترین بەرپرسی شوێنەکە و بە ئاگاداریی بەشی سیکیوریتی و تەکنەلۆژیای بەشەکە کاری پێ دەکرێت.
ئەم بریارەی سەرۆکایەتیی شارەوانیی تاران پاش ئەوە هات کە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکخراوی موجاهیدین ڕایگەیاند توانیویانە ٥١٣٨ کامێرای چاوەدێریی شارەوانیی تاران هاک بکەن و کۆنترۆڵیان بە دەستەوە بگرن و هاوکاتیش کۆنترۆڵی ماڵپەڕەکانی شارەوانیی تارانیش بە دەستەوە بگرن.
ئەم هەواڵە 697جار خوێندراوەتەوە |