ZNA – هەولێر
داهاتی بەشی نوێی زنجیرە فیلمی سینەمایی The Batman لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا. ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە 4 ئازاری ئەمساڵ سینەماکانی جیهاندا بڵاوکرایەوە، داهاتی گەیشتووتە 770 ملیۆن و 335 هەزار دۆلاری ئەمریکی. داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکا 369 ملیۆن 335 و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 401 ملیۆن دۆلارە. ئەم بەرهەمە سینەماییە بەو داهاتە زۆرەی لە سینەماکانی جیهاندا، دەبێتە دووەم خاوەن پڕداهاتترین فیلم لە سەردەمی کۆرۆنادا کە لە یەکەم هەفتەدا بەدەستی هێنابێت. فیلمەکە لە دەرهێنانی مات ریڤزە و هەریەک لە رۆبێرت پاتینسن، زۆی کراڤیتز، جیفری رایت و جۆن تۆرتۆرۆ رۆڵی سەرەکی دەگێڕین.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad