ZNA – هەولێر
نەوال زوغبی، خانمە گۆرانیبیژی لوبنانی، کۆنسێرتێک بۆ هۆگرانی لە ماڵی ئۆپێرا لە قاهیرەی پایتەختی میسر دەگێڕێت. کۆنسێرتەکە لە 20 ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت، تێیدا زوغبی گوڵبژێرێک لە گۆرانییە کۆن و نوێیەکانی پێشکەش دەکات. ئەو هونەرمەندە لە هەژماری تایبەتەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، هەواڵی سازکردنی کۆنسێرتەکەی بڵاوکردووەتەوە. بەم دواییە ئەو گۆرانیبێژە بۆ میدیاکان ئاشکرای کرد، چەندین پێشنیاری بۆ کراە بۆ ئەوەی لە زنجیرەی تەلەڤزیۆنیدا بگێڕێت، هەرکاتێک سیناریۆیەک بە دڵی بێت رەزامەندی لەسەر نیشان دەدات، بەڵام باشتر وایە لە هەشت ئەڵقە زیاتر نەبێت.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad