ZNA – هەولێر
راغب عەلامە، هونەرمەندی گۆرانیبێژی لوبنانی، بەم دواییە تۆمارکردنی نوێترین گۆرانیی کۆتایی پێهێنا.
ئەم بەرهەمە لە تێکستی محەممەد عاتیف و لە ئاوازی ئەحمەد زەعیمە و تۆمە کاری دابەشکردنی میوزیکی بۆ کردووە.
تۆمارکردنی گۆرانییەکە کۆتایی هاتووە و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بەرهەمبێت و بڵاوبکرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، بڕیارە لە 12 ئەم مانگە ئەو گۆرانیبێژە ئاهەنگێک بۆ هۆگرانی لە میسر بگێڕێت.
ئەم هەواڵە 646جار خوێندراوەتەوە |