ZNA – هەولێر
سەرۆکی رووسیا هۆشداریی تووند دەداتە ئەمریکا لە پڕچەککردنی زیاتری ئۆکراینا، بە تایبەتی بە چەکی پێشکەوتوو و دەڵێت، "ئامرازە وێرانکەرەکانمان بەکاردەهێنین."
ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، "ئێمە قسە لەسەر ئەو مووشەکانە دەکەین کە ئەمریکییەکان دەیاندەنە ئۆکراینا، ئەوەی کە ئێمە بیستوومانە ئەمریکا مووشەکێک دەداتە ئۆکراینا مەودای لەنێوان 45 تاوەکو 70 کیلۆمەتر دەبڕێت.
پووتین دەلێت: بە گشتی ئەمریکا دەیەوێت درێژە بە شەڕەکە بدات، من یەک شت دەڵێم، ئەگەر مووشەکی دوور مەودا بدەنە ئۆکراینا ئەو کاتە ئێمە ئامرازە وێرانکەرەکانمان بەکاردەهێنین و ئەو شوێنانە دەکەینە ئامانج کە پێشتر نەمانکردوونەتە ئامانج."
لە سەرەتای هەڵگیرسانی شەڕی ئۆکرایناوە تاوەکو ئێستا، ئەمریکا لە پرۆسەیەکی بەردەوامدا، چەند جۆرێک چەکی داوەتە ئۆكرانیا، بەهای هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکراینا دەگاتە نزیکەی 54 ملیار دۆلار.
ئەم هەواڵە 421جار خوێندراوەتەوە |