English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نیشانەکانی خوێنبەربوونی جۆگەی هەرس چین؟
رێکلام
2022-06-06 [11:16 AM]

هەولێر : ZNA


نیشانە تایبەتەکانی خوێنبەربوونی جۆگەی هەرس: 1- هێنانەوەی خوێن لە دەمەوە (لەگەڵ رشانەوە یان بەڵغەم). 2- رەشبوونی پیسایی کە بە (مێلینا) ناسراوە. 3- دانانی خوێن لەڕێگای کۆمەوە، ئەمەیان زیاتر تایبەتە بە بەشی خوارەوەی جۆگەی هەرس، بەڵام لە هەندێک کاتدا ئەگەر خوێنبەربوونەکە زۆربێت، لە بەشی سەرەوە ئەم نیشانە روودەدات. 4- رەنگ بزڕکان و کەمخوێنی کە بە پشکنینی کلینیکی و تاقیگەیی هەستی پێدەکرێت. 5- هەندێجار نەخۆشەکە هەست بە هیچ ناکات و یەکەم نیشانەی لەهۆشخۆچوون و بوورانەوەیە. 6- لێدانی دڵ خێرا دەبێت و پەستانی خوێن دادەبەزێت. رەنگە هەندێجار پێش دەرکەوتنی نیشانە تایبەتەکان بۆ خوێنبەربوونی جۆگەی هەرس، کۆمەڵێک نیشانە هەبن کە سەلمێنەری نەخۆشییەکی تایبەتن و ئەو نەخۆشییە هۆکاربێت بۆ دروستبوونی خوێنبەربوون وەک بوونی دڵەکزێ، ئازاری گەدە، ئازاری سورێنچک یا نیشانەی دیکە کە ئەنجامی پرسیارەکانی پزیشک زیاتر دەردەکەوێت. چۆن دەستنیشان دەکرێت؟ هەرکاتێک نەخۆشێک ئەم نیشانانەی هەبوو ئەوا پێویستە سەردانی نەخۆشخانە بکات لەوێش پزیشک دوای پرسینی مێژووی نەخۆشی و پشکنینی کلینیکی پێویستبوونی پشکنینە تاقیگەییەکان دەخاتەڕوو کە دەکرێ ئەمانە بگرێتە خۆی: یەکەم: پشکنینی خوێن (CBC or FBC) دووەم: پشکنینی یوریا و کریاتینین هەروەها پشکنینی BUN. سێییەم: تیشکی ئێکس (ئەشیعە)ی سک بەپێوە تاوەکوو لەڕێگەیەوە کونبوونی ناوپۆشی جۆگەی هەرس هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت و وەلابنرێت ئەگەر نەبوو ئینجا هەنگاوەکانی دواتر دێت. چوارەم: پشکنینی هەناوبینی (نازور) کە تێیدا لەڕێگای ئامێری هەناوبینییەوە سورێنچک و گەدە و دوانزەگرێ سەیردەکرێت و ئەگەری بوونی هەر رووشانێک، یان برینێک پشتڕاست دەکرێتەوە.





ئەم هەواڵە 2164جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad