هەولێر : ZNA
لە بابەتێکی ماڵپەڕی "فوشیا"، ئاماژە بە چەند هەنگاوێک دراوە کە بەبێ رێجیم کردن لە قەڵەوی و کێشی زیادە دەتپارێزن، ئەوانیش: - گرنگیدان بە وەرگرتنی پرۆتینی پێویست لە ژەمە سووک و قورسەکاندا. - ژەمە سەرەکیەکان لەسەر مێزی نانخواردن یان سفرەی نانخواردن بخۆ و لەگەڵ تەماشاکردنی فیلم و چالاکی تردا تێکەڵی مەکە. - ژەمە سووکە تەندروستەکان بەردەوام لەبەردەستت بن بۆئەوەی لەکاتی برسێتیدا پەنا بۆ خواردنی ناتەندروست نەبەیت. - لە نان خواردن پەلە مەکە و بە تەواوی خواردنەکەت بجو. - قاپی قەبارە بچووک بەکاربهێنە تا ئاسانتر بتوانیت کۆنترۆڵی بڕی ژەمەکانت بکەیت. - رۆژانە ئاوی پێویست بخۆرەوە تا دووربیت لە وشکبوونەوە. - بەپێی پێویست بخەوە و پشوو وەرگرە تا بتوانیت لەدوای کارکردن بە ئاسانی چالاکی و وەرزش و راهێنان بکەیت. - دوورکەوەرەوە لە خواردنەوە غازیە بێ شەکرەکان کە تایبەتن بە رێجیم، چونکە هەستی برسێتی زیاد دەکەن و دەبنە هۆی ئالودەبوون.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad