English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مارسیدیس نزیکەی یەک ملیۆن ئۆتۆمبێل لە سەرتاسەری جیهان دەکێشێتەوە
2022-06-06 [12:13 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

مارسیدیس-بێنز کە کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی ئەڵمانییە رایگەیاند بەهۆی ئەگەری دروستبوونی کێشەیەک کە لەوانەیە کاریگەری بکاتە سەر سیستەمی وەستاندنی ئۆتۆمبێل، لە سەرتاسەری جیهان نزیکەی یەک ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکێشێتەوە.

مارسیدیس-بێنز لە راگەیەندراوێکدا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە لەوانەیە کێشە بۆ "کارکردنی خۆگرتوویی سیستەمی وەستاندنی ئۆتۆمبێل" لە ئۆتۆمبێلەکانی جۆری ML, GL و R-Class کە لە ساڵانی ٢٠٠٤-٢٠١٥ بەرهەمی هێناون دروست ببێت.

تیشکیشی خستووەتە سەر ئەوەی کە لەگەڵ خاوەن ئۆتۆمبێلەکان لە پەیوەندیدان و داوایان کردووە دەستبەجێ ئۆتۆمبێلەکانیان رادەست بکەنەوە.

فەرمانگەی گوێزەرەوە بە بزوێنەرەکانی فیدڕاڵی ئەڵمانیا رایگەیاندووە مارسیدیس-بێنز لە سەرتاسەری جیهان ٩٩٣ هەزار و ٤٠٧ ئۆتۆمبێل دەکێشێتەوە کە ٧٠ هەزاریان لە ئەڵمانیان.

ئەو فەرمانگەیە ئاماژەی بەوە داوە کە لەوانەیە لە ئەگەری درووستبوونی ئەو کێشەیە لە خراپترین دۆخدا پەیوەندی لە نێوان پایدەری وەستاندنی ئۆتۆمبێل و سیستەمی وەستاندنی ئۆتۆمبێل بپچڕێت.

 

AA





ئەم هەواڵە 1519جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad