ZNA – هەولێر
جكومەتی سوریا رایگەیاند، سیستەمی بەرگری سوریا بەرپەرچی هێرشێكی ئیسرائیلی داوەتەوە كە چەند مووشەكێكی ئاراستەی ریفی دیمەشق كردووە و لەئەنجامدا هێرشەكەی ئیسرائیل شكستی هێناوە.
سەرچاوەیەكی سەربازی بەئاژانسی سانای سوریای راگەیاند: لەكاتژمێر 11:18 خولەكی شەوی ڕابردوو، ئیسرائیل لەجۆلانی داگیركراو چەند مووشەكێكی ئاراستەی چەند خاڵێكی باكووری دیمشق كرد، لەئەنجامدا سیستەمی بەرگری سوریا مووشەكەكانی خستە خوارەوە.
سەرچاوەكە ئلملژەی بەوەشكرد، تەنیا زیانی ماددی هەبوون.
س/سانا
و/جەنگاوەر عەزیز
ئەم هەواڵە 550جار خوێندراوەتەوە |