English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
‌چەند زانیاریەک لە بارەی کیسی مەمک
2022-06-07 [09:12 AM]

ZNA : هەولێر


کیسی مەمک یه‌كێكه‌ له‌و گرفته‌ ته‌ندروستیانه‌ی‌ ڕوبه‌ڕووی ئافرەتان ده‌بێته‌وه‌، دكتۆره‌ سەناریا پسپۆڕی پزیشکی خێزانی و نەخۆشیەکانی مەمک له‌م بابه‌ته‌دا چه‌ند زانیاریه‌ك ده‌داته‌ ئافرەتان له‌باره‌ی‌ ئه‌م گرفت ته‌ندروستیه‌. 1-یەکێکە لە هەرە کێشە باوەکانی مەمک و مەترسی نیە. 2- لە هەموو تەمەنێکدا ڕوو ئەدات بە تایبەتی پێش ٥٠ ساڵ. 3- بریتیە لە کۆبوونەوەی شلەمەنی لەناو گرۆکانی مەمک، هەنێک جار قەبارەی پچووکە بەڵام بۆی هەیە گەورە بێت. 4- بۆی هەیە یەک دانە بێت بەڵام هەنێک کات چەن دانەیەکن ، بۆی هەیە لە یەک مەمکدا دروست بێت لە هەنێک کاتدا لە هەردوو مەمکدا دروست ئەبێت. 5- ئاگرەتەکە وەک تۆپەڵێک یان چەند دانەیەک هەستی پێ ئاکات. 6- زۆر جار ئازار و تونبوونی مەمک دروست ئەکات، گۆرانکاری هۆرمۆن یان خواردنی حەبی هۆرمۆن ئازارەکە زیاد دەکات. 7- هەندێک جار تەڕی لە گۆی مەمکەکەوە دەردەچێت وەک زەرداوێک یان رەنگێکی قاوەیی.





ئەم هەواڵە 1306جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad