English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رووسیا گەمارۆی خستە سەر ٦١ بەرپرس و کەسایەتیی ئەمریکا
2022-06-07 [01:47 AM]

ZNA- هەولێر


وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە راگەیەندراوێکدا ناو و پۆستی شەست و یەک بەرپرس و کەسایەتی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، کە سزایداون، لە نێویاندا جانێت یلین، وەزیری گەنجینە و جێنیڤەر گرانهۆڵم، وەزیری وزەی ئەمریکا هەن. ئەو لیستە سزادراوانەی رووسیا بڵاویکردووەتەوە، جیا لە چەند کاربەدەستێکی وەزارەتی دەروەی ئەمریکا، بەرپرس و بەڕێوەبەری چەند کۆمپانیایەکیشی تێدایە، لەوانە کۆمپنیاکانی دروستکردنی چەک، فڕۆکە و کەشتی لەگەڵ چەند دامەزراوەیەکی میدیایی. هەروەها وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاندووە، ئەم هەنگاوەیان کاردانەوەیەکە بەرانبەر بەو سزایانەی بەردەوام ئەمریکا دژ بە بەرپرس و کەسایەتییەکانی رووسیا دەیسەپێنێت.



ئەم هەواڵە 403جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad