English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هۆكارەکانی خوێنبەربوونی جۆگەی هەرس
رێکلام
2022-06-07 [10:43 AM]

ZNA : هەولێر


کۆئەندامی هەرس یەکێکە لە کۆئەندامەکانی لەشی مرۆڤ و بەرپرسیارێتیی سەرەکی بریتییە لە هەرسکردنی خواردن و خۆراکە ماددەکان و کردنەدەرەوەی پاشەڕۆکان و هاوکات کۆمەڵێک کرداری لاوەکیتریشی هەیە. ئەم کۆئەندامە پێکدێت لە جۆگەکانی هەرس کە لە دەمەوە دەستپێدەکات و بە دەرچەی کۆم کۆتایی دێت، کۆمەڵێ ئەندامی گرنگ دەگرێتە خۆی وەک: دەم، سورێنچک، گەدە، دوازدەگرێ، رێخۆڵەباریکە و ریخۆڵەئەستوورە کە رێکە و کۆمیش دەگرێتەوە، هەروەها کۆمەڵێک ئەندامی دیکە کە هاوکارن لە کرداری هەرس و تەواوکاری کۆئەندامی هەرسن وەک: جگەر و زراو و پەنکریاس، دکتۆر محمد پزیشکی پایەبڵندی نەشتەرگەری گشتی له‌م بابه‌ته‌دا، هۆكار و نیشانه‌ و چاره‌سه‌ری خوێنبەربوونی جۆگەی هەرس ده‌خاته‌ ڕوو. خوێنبەربوونی جۆگەی هەرس یەکێکە لە حاڵەتە باو و مەترسیدارەکان و بە یەکێک لە حاڵەتە لەناکاوەکان هەژمار دەکرێت کە پێویستی بە چارەسەری خێرایە. خوێنبەربوونی جۆگەی هەرس هەر نەخۆشی نییە، بەڵکو بە یەکێک لە نیشانەکانی نەخۆشی هەژمار دەکرێت کە چەندین هۆکاری جیاوازی هەیە. بەشێوەیەکی گشتی دابەش دەکرێت بەسەر دوو جۆردا: یەکەم: خوێنبەربوونی بەشی سەرەوەی جۆگەی هەرس دووەم: خوێنبەربوونی بەشی خوارەوەی جۆگەی هەرس خاڵی دابەشکردنی جۆگەی هەرس لەڕووی توێکارییەوە بریتییە لە (بەستەری تریتز) کە دەکەوێتە سەر جگەر، یا روونتر بڵێین هەموو ئەندامەکانی جۆگەی هەرس کە دەکەونە خوار (دوازدەگرێ)وە بە بەشی خوارەوەی جۆگەی هەرس هەژمار دەکرێن. دوازدەگرێ و ئەو ئەندامانەشی کە دەکەونە سەرووی‌ ئەوەوە بە بەشی سەرەوەی جۆگەی هەرس هەژمار دەکرێن. دابەشکردنی جۆگەی هەرس بۆ بەشی خوارەوە و سەرەوە یارمەتیدەرە لە جیاکردنەوەی نیشانەکان و شێوازی چارەسەر و ئەو پشکنینانەی کە پێویستە بکرێن. ئێمە لێرەدا زیاتر سەرنج دەخەینە سەر خوێنبەربوونی بەشی سەرەوەی جۆگەی هەرس و بەتایبەتیتریش خوێنبەربوونی گەدە و دوازدەگرێ. هۆکارەکانی: 1- برینی گەدە و دوازدەگرێ 2- رووشانی گەدە 3- رووشانی سورێنچک 4- ئاوسانی خوێنهێنەرەکانی نێو سورێنچک بەهۆی زۆریی پەستانی ناویان. 5- هەوکردنی رووپۆشی گەدە یاخود دوازدەگرێ. 6- هۆکاری دەگمەنی‌ وەکوو تەقینی دیواری سورێنچک، شێرپەنجەی گەدە، نەخۆشیی هیمۆفیلیا





ئەم هەواڵە 2473جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad