English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێلیسا و سەعەد لمجەرەد ئاهەنگێک لە سعودیا دەگێڕن
2022-06-05 [03:23 AM]

ZNA – هەولێر


هونەرمەندی لوبنانی ئێلیسا و هونەرمەندی مەغریبی سەعەد لمجەرەد، لە 17 ئەم مانگە ئاهەنگێک لە سعودیا دەگێڕن.

ئەو دوو هونەرمەندە عەرەبە، لە چوارچێوەی چالاکییەکانی وەرزی جەدە، ئاهەنگەکە دەگێڕن، ئەمەش لە دوای سەرکەوتنی دوێتێکی ئەو دوو گۆرانیبێژە بەناوی "من اول دقیقة" دێت.

ئەم بەرهەمە بەناوی "من اقل دقیقة"یە و بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکراوەتەوە و لە ماوەی 24 کاتژمێردا 1.7 ملیۆن بینەری لە یوتیوب و 2.4 ملیۆن بینەری لە ئینستگرام هەبوو.

ئەم بەرهەمە لە ئاوازی رامی جەمالە و ئێلیسا بە سەرکەوتنی ئەم بەرهەمە دڵخۆشە و ئێستا زیاتر لە 105 ملیۆن بینەری هەیە.

لەلایەک دیکەوە، بەم دواییە ئێلیسا بووە خاوەنی 18 ملیۆن فۆلۆوەرس لە هەژماری تایبەتیی کە ئینستگرام.
 





ئەم هەواڵە 403جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad