هەولێر :ZNA
خواردنی بڕێکی گونجاوی هێلکە بە شێوازێکی رۆژانە و بە بەردەوامی، ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشك و دڵ کەمدەکاتەوە. ئەو توێژینەوەیە لە زانکۆی پەکین لە چین ئەنجامدراوە دەریخستووە، ڕۆژانە خواردنی یەك هێلکە ئەگەری تووشبوون بە ڕەقبوونی خوێنبەرەکان و دەمارەکان کەمدەکاتەوە. ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەداوە، توێژینەوەکە ماوەی نۆ ساڵ بەردەوام بووە و لەو ماوەیەدا لێکۆڵینەوە لەسەر داتای ٤٠٠ هەزار کەسی پێگەیشتوو کراوە کە تەمەنیان لە نێوان ٣٠-٧٩ ساڵدا بووە و لە ١٠ ناوچەی جوگرافی جیاوازی چیندا ژیاون. بەگوێرەی ئەنجامەکان، ئەو کەسانەی کە ڕۆژانە هێلکەیەکیان خواردووە ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکان کەمتر بووە بە بەراورد بەو کەسانەی نەیانخواردووە
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad