English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند رێگەیەک بۆ چارەسەری دەوالی لە قاچەکاندا
رێکلام
2022-06-08 [11:16 AM]

هەولێر : ZNA


دەوالی حاڵەتێکی ئاوسان و شینبوونەوەی دەمارەکانی قاچە و یەکێکە لەو کێشانەی کە زۆر کەس بەهۆی زۆری کارکردن یان وەستانی زۆرەوە تووشی دەبن، زیادبوونی ئەم ئاوسانەش ئەگەری هەیە پەیوەندیدار بێت بەوەی کە زیان بە دەمارەکانی ئەو ناوچەیە بگات بۆیە باشتروایە بەزووترین کات چارەسەری بۆ بکرێت. ‎بۆ ئەم مەبەستەش ماڵپەڕی برایت ساید ئاماژەی چوار ڕێگەی سروشتیی کردووە کە یارمەتیدەرن لە چارەسەری دەوالی قاچەکان، بەم جۆرە: ‎١. بەرزکردنەوەی قاچەکان: ‎بەرزکردنەوەی قاچەکان دەکرێت یارمەتیدەر بێت لە کەمبنەوەی ئاوسانی خوێهێنەرەکان و دەرکەوتنی دەوالی لەو ناوچەیەدا، بۆ ئەم مەبەستەش لە ڕۆژێکدا ٣-٤ جار بۆ ماوەی ٢٠ خولەك قاچت بەرزبکەرەوە. ‎٢. گۆرەوی درێژ لەپێبکە: ‎دەکرێت لەپێکردنی گۆرەوی درێژ و توند لە ڕۆژدا سوودی هەبێت بۆ کەمکردنەوە و ڕێگریکردن لە دروستبوونی دەوالی لە قاچەکاندا بەهۆی ئەوەی ئەم گۆرەوییانە فشار دەخەنە سەر دەمارەکان و رێگە لەوە دەرگرن کە فشاری خوێن لە ناویاندا بەرەو دواوە بێت. ‎٣. گرنگیدان بە سیستمی خۆراکیی و ڕێگریکردن لە قەڵەوی: ‎سیستمی خۆراکی لە گرنگترین چارەسەرەکانە بۆ لابردنی دەوالی قاچەکان بۆ ئەم مەبەستەش باشتروایە گرنگی بەو خواردنانە بدرێت کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین C و E، چونکە ئەم دوو ڤیتامینە گرنگن بۆ دروستکردنی کۆلاجین و بەهێزکردنی دەمارەکان. ‎٤. مەساجکردن: ‎مەساجکردنی ئەو ناوچەیە یارمەتیدەرە لە باشترکردنی سووڕیی خوێن هەر ئەمە وادەکات فشاری سەر دەمارەکان کەمببێتەوە و ئاوسانییان نەمێنێت، بۆ ئەم مەبەستەش لە کاتی مەساجکردندا بە دەست لە پاژنەوە بەرەو سەرەوە فشار بخەرە سەر قاچەکان و بەرزی بکەرەوە.





ئەم هەواڵە 2236جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad