English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
‎لە قەزای ئاکرێ کەسێک تووشی تای خوێنبەربوون بووە
رێکلام
2022-06-08 [02:02 AM]

ZNA : هەولێر


‎لە گوندێکی قەزای ئاکرێ، گەنجێک تووشی تای خوێنبەربوون بووە و قایمقامیش دەڵێ:" تەندروستی جێگیرە". ‎ئەمڕۆ چوارشەممە 8.6.2022 مازن محەممەد، قایمقامی قەزای ئاکرێ رایگەیاند، دوای پشکنین بۆ کەسێک، ئەمڕۆ دەرکەوتووە کە تووشی تای خوێنبەربوون بووە، بۆیە لە نەخۆشخانە کەرەنتین کراوە و لەژێر چاودێریدایە. ‎مازن محەممەد گوتی:" تووشبووەکە دانیشتووی گوندی کوڕکا-یە لە سنوورەی قەزای ئاکرێ و دوای ئەوەی تووشبوونی پشتڕاستکرایەوە، گوندەکەیان رشێندراوە و پشکنین بە کەسوکاریشی دەکرێت". ‎قایمقامی قەزای ئاکرێ ئاماژەی بەوەشکرد، تووشبووەکە تەندروستی جێگیرە و ئێستا لە نەخۆشخانەی گوڵانە لە ئاکرێ. ‎هاوکات سەباح زوهێر، گوتەبێژی تەندروستیی ئاکرێ رایگەیاند، تووشبووەکە کچە و تەمەنی 22 ساڵە، چوار رۆژ لەمەوبەر سەردانی نەخۆشخانەی کردبوو، نیشانەی تای خوێنبەربوونی هەبوو، ئەمڕۆ ئەنجامی پشکنینەکەی لە بەغدا گەڕایەوە و ئەرێنی بووە. ‎گوتەبێژی تەندروستیی ئاکرێ ئاماژەی بەوەشکرد، پشکنین بۆ ئەندامانی خێزانەکەی دەکرێت کە کاریان بەخێوکردنی مەڕ و ماڵاتە.





ئەم هەواڵە 2086جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad