English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودەکانی ئاوی ترێ
رێکلام
2022-06-08 [04:51 AM]

هەولێر : ZNA


ترێ خۆی لە خۆیدا میوەیەکی بەسوودە بۆ تەندروستی و جێی ئاماژەیە کە بەشێکی زۆر لە سوودەکانی لە ئاوەکەیدا جێگیر بووە؛ هەڵبەت توێکڵ و ناوکی ترێش سوودی تایبەت بە خۆیان هەیە بەڵام ئێمە لەم بابەتەدا باسی سوودەکانی ئاوی ئەم میوەیە دەکەین. بەرگیری لە شێرپەنجە: ترێ دەوڵەمەندە بە ئەنتی ئۆکسیدەنتی «پۆلی فینۆل» کە رەوتی شێرپەنجە خاو دەکاتەوە یان دەیوەستێنێت. ئاوی ئەم میوە بەرگیری دەکات لە شێرپەنجەکانی سی، دەم، هێلکەدان، مناڵدان، پرۆستات و ریخۆڵە گەورە. شەکرە کۆنتڕۆڵ دەکات: ئاوی ترێ نشاستە و شەکرەکانی ناو جەستە کەم دەکاتەوە، کەوابوو خواردنەوەی ئاوی ترێ بۆ تووشبووانی نەخۆشیی شەکرە دەتوانێ زۆر بەسوود بێت. دژی هەڵامەتە: ئاوی ترێ سیستمی بەرگری بەهێز دەکات و هەڵامەتیش واتە لاوازبوونی سیستمی بەرگریی جەستە. هەر بۆیە خواردنەوەی ئاوی ئەم میوەیە دەتانپارێزێت لە هەڵامەت و نەخۆشییە هاوشێوەکانی. کەمکردنەوەی کێش: ئاوی ترێ خاوەنی ئەنزیمێکە کە چەوری ئەتاوێنێتەە و وەرگرتن شەکر و نشاستە لەلایەن جەستەوە کەم دەکاتەوە. ئەو کەسانەی دەیانهەوێ لەش و لارێکی رێکوپێکیان هەبێت لە سیستمی خۆراکەکەیاندا نابێ ئاوی ترێ لە یاد بکەن. سیستمی هەرس بەهێز دەکات: ئەم تایبەتمەندییەی ترێ پەیوەندی بە ناوک و توێکڵی ئەم میوەیەوە هەیە، چونکە ئەم دوو بەشە دەوڵەمەندن بە ریشاڵ و ریشاڵیش چالاکییەکانی گەدە و بەگشتی سیستمی هەرس باشتر دەکات.





ئەم هەواڵە 2602جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad