English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەگەر نەخۆشی شەکرەت هەیە ئەم خواردنانە بخۆ
رێکلام
2022-06-09 [01:15 AM]

هەولێر : ZNA


شیرەمەنیەکان: شیرەمەنیەکان سەرچاوەی سەرەکین بۆ کالیسیۆم و ڤیتامین D کە ئەم دوو پیکهاتەیەش گرنگن بۆ بەرەنگار بوونەوەی نەخۆشی شەکرە، وەکو خواردنەوەی شیر و ماستاو. پاقلەمەنیەکان: پاقلەمەنیەکان برێکی زۆر مادەی ریشاڵییان تێدایە کە یارمەتی هەرسکردن دەدەن، هەروەها سەرچاوەی کالسیۆم و پڕۆتینن. خواردنی پاقلەمەنیەکان دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی چەورییەکانی لەش، ئەو بڕە پڕۆتینەی کە لە ناو پاقلەمەنیەکاندا هەیە ووزە بە لەش دەدات. پاقلەمەنیەکان دەتوانرێت لەگەل زەڵاتە و سوپدا بخورێن . ماسی سەلەموون: ماسی سەلەموون خواردنێکی دەریاییە کە سەرچاوەی چەورییە لە جۆری ئۆمیگا 3 کە ئەمیش بە سوودە بۆ کەمکردنەوەی نەخۆشیەکانی دڵ و هەروەها یارمەتی چاکردنەوەی بەرگری ئەنسۆلین دەدات. ماسی سەلەموون گرنگترین سەرچاوەی ڤیتامین D لەدوای شیرەمەنیەکان . ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە پێویستە هەفتەی 3 جار ئەم جۆرە ماسیە بخوات بەڵام بە سورکراوەیی نا هەروەها دەتوانرێت لەگەڵ زەڵاتە بخورێت. ماسی تونە : سەرچاوەیەکی تری خواردنە دەریاییەکان ٫ ماسی تونەیە کە سەرچاوەی ئۆمیگا 3 یە و ڤیتامینD کە گرنگە بۆ بەرەنگار بوونەوەی نەخۆشی شەکرە .. بەڵام پێویستە خۆت لەو بەشەی ناوەی ماسی تونە بپارێزیت کە شێوەیەکی جیوەی هەیە (albacore) کە دەبێتە هۆی نەخۆشیە دەمارییەکان . پێویستە هەفتانە نزیکە ماسی تونە بخورێ . جـــۆ: جۆbeta-glucos لە پێکهاتەکەیدا هەیە.. جۆ دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی چەوری خراپ لە لەشدا ( LDL ) هەروەها یارمەتی لەش دەدات لە کەم هەلمژینی چەوری خراپ ..ئەم دانەوێلەیە فایبەری تێدایەی کە یارمەتی هەرس کردن دەدات، ئەوکەسانەی کە رێجیم دەکەن ئەم دانەوێڵە بەکار دەهێنن چونکە بۆ ماوەیەکی زۆر لە لەشدا دەمێنێتەوە ئەتوانرێت لەگەل برنج و زەڵاتە بخورێ. سەوزەوات: بۆچی خواردنی سەوزەوات گرنگە ؟ لەبەر ئەوەی بڕێکی زۆر ریشاڵی تێدایە و شەکری زۆر کەم تێدایە، زۆر بە سوودە بۆ دڵ و خوێن . سەوزەوات دەتوانرێ لەگەل ژەمە سەرەکیەکاندا بخورێ . گوێز: باشترین خواردنی تەندروستە کە سەرچاوەی ئۆمیگا 3 بڕێکی زۆری تێدایە، سوودی زۆرە بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە، دەبێتە هۆی کەمکردنەوە نیشانەکانی نەخۆشیەکە، ووزەیەکی باش بە لەش دەدات.





ئەم هەواڵە 2422جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad