ZNA- هەولێر
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە نوێ کردنەوەی ئاستی مەترسیی سەردانی هاووڵاتیانی ئەمریکا بۆ ١٠ وڵات داوای لە ئەمریکییەکان کردووە بە هۆی هەبوونی مەترسیی ڕفاندن و بە بارمتەگرتن و دەستبەسەرکرانی بێ بەڵگە، سەردانی ئێران نەکەن.
لە راگەیاندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هاتووە، ئەو ئەمریکییانەی سەردانی ئێران دەکەن یا لە ئێران دەژین بە هۆکاری بێ بنەما دەڕفێندرێن یا دەستبەسەر و زیندانی دەکرێن.
ئاماژە بەوەش کراوە کە دەسەڵاتدارانی ئێران لەسەر دەستبەسەرکردنی نادادپەروەرانەی ئەمریکییەکان و زیندانیکردنیان بە تایبەتیش ئەو ئەمریکییانەی بە ڕەچەڵەک ئێرانین بەردەوام دەبن و تۆمەتی سیخوڕی کردن و هەرەشەکردن لە ئاسایشی نیشتمانیی ئێرانیان دەدەنە پاڵ.
ئەم هەواڵە 433جار خوێندراوەتەوە |