English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوپای ئیسرائیل دەستکاریی فرۆکەی ئێف٣٥ی کرد
فرۆکەی ئێف٣٥
2022-06-09 [10:05 AM]

​ZNA – هەولێر


سوپای ئیسرائیل بە چاکسازی لە سیستەمی فڕۆکەکانی جۆری ئێف٣٥ وای کردووە ئەم فرۆکانە بێ وەرگرتنی سووتەمەنی بتوانن لە ئیسرائیلەوە بگەنە ئێران و بگەڕێنەوە.

ڕۆژنامەی جرووزاڵم پۆستی ئیسرائیل رایگەیاند هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل فڕۆکە شەڕکەرەکانی جۆری ئێف ٣٥ی وەها گؤڕیوە کە دەتوانن بە بێ وەرگرتنی سووتەمەنی لە ئیسرائیلەوە بگەنە ئێران و بگەڕێنەوە بۆ ئیسرائیل. جیا لەوەش دەتوانن بۆمبێکی یەک تەنیی دیکەش لەگەڵ خۆیان هەڵبگرن.

ئیسرائیل بەردەوام ڕایگەیاندووە بە هیچ شێوەیەک ڕێگا نادات ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕابگات و بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەیە هێرش بکاتە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران لە قووڵایی خاکی ئەم وڵاتە.

لە مانگی ڕابردووشدا هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل بە هاوکاریی سوپای ئەمریکا مانۆڕێکیان بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ هێرشکردن بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران بەڕێوە برد.





ئەم هەواڵە 685جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad